ئەمەریكا زیانەكانی ھێرشە مووشەكییەكەی ئێران ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، 50 سەرباز و فەرمانبەریان بەھۆی ھێرشە مووشەكییەكەی ئێران بریندار بوونە.
دوای تێپەڕبوونی چەندین رۆژ بەسەر ھێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) ژمارەی جیاواز بڵاودەكاتەوە، لە برینداران. لە نوێترین ئاماریشدا، تۆماس كامبل، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، 50 حاڵەتی برینداربوونی سەربازان و كارمەندیان تۆماركردووە بەھۆی ھێرشە مووشەكییەكەی ئێران، كە برینداربوونەكەشیان لە لەقینی مێشكدایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، 31 كەسیان لە عێراق چارەسەر كراون و گەڕێندراونەتەوە سەر كارەكانیان، 18ـی دیكەشیان رەوانەی ئەڵمانیا كراون بۆ پشكنین و چارەسەر، یەكێكیشیان لە كوێت چارەسەر دەكرێت.
بەرەبەیانی رۆژی 8/1/2020، كۆماری ئیسلامی ئێران، وهك تۆڵهسهندنهوه بۆ كوشتنی قاسم سولهیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسداران، هێرشێكی مووشهكی بۆ سهر بنكهكانی هێزه ئهمهریكییهكان له عێراق ئهنجامدا.
ھ.م