به‌غدادی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق
K24 - هه‌ولێر:
پێده‌چێت رێكخراوی داعش هه‌وڵی گه‌ڕان به دوای سه‌ربازگه‌یه‌كی نوێ بدات، پاش ئه‌وه‌ی دوا مۆڵگه‌كه‌ی له پارێزگای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له ده‌ست ده‌دات. هه‌ر بۆیه سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری ئه‌مه‌ریكی و عێراقی، زانیاریی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش له سووریا نییه، به‌ڵكو له بیابانی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوا عێراق، به سه‌دان چه‌كداره‌وه خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌غدادی له بیابانه‌كانی ئه‌نبار هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌یه‌وێت بیكاته سه‌ربازگه‌یه‌كی نوێ بۆ داعش.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یهێشتووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (عه‌ره‌بی پۆست)ـی گوتووه: "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و یاریده‌ده‌ره‌كانی، له رێگه‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی له ژێر زه‌وییه‌وه له نێوان ناوچه‌كانی دێره‌زووری سووریا و قائیم له عێراق، دروستیان كردوون، گه‌یشتوونه‌ته ناوچه بیابانییه‌كانی ئه‌نبار. چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌وه به‌رده‌وام له‌و سنوورانه‌دا به‌م تونێلانه‌دا هاتووچۆیان كردووه، چونكه له چاوی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دوور بوونه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان زانیاری‌یان ده‌ست كه‌وتووه، كه به‌غدادی له ناوچه‌ی ئه‌لحوسه‌ینیاتی پارێزگای ئه‌نباره و پاسه‌وانییه‌كی توندوتۆڵی لێ ده‌كرێت و 350 تا 500 چه‌كداری داعش ده‌یپارێزن و له نێوان ناوچه‌كانی حوسه‌ینیات و حۆران به تونێله‌كاندا هاتووچۆ ده‌كه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی گوتوویه‌تی: "بۆ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و زرێپۆشی ئه‌مه‌ریكی و هێزه‌كانی عێراق، زه‌حمه‌ته بچنه ئه‌و ناوچه پڕ دۆڵ و نزماییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها به ماتۆڕسكیل ده‌كرێ هاتووچۆی تێدا بكرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی، كه عه‌ره‌بی پۆست به نزیك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناساندوویه‌تیو ده‌شڵێت: "ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له بیابانه‌كانی ئه‌نبار گه‌یشتۆته سه‌رووی 3 هه‌زار چه‌كدار. له كاتی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له ناوچه‌كانی دێره‌زوور، سه‌دان چه‌كداری داعش به‌ره‌و عێراق كشاونه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت، له دوو رۆژی داهاتوودا، ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش بگه‌نه بیابانه‌كانی ئه‌نبار و به شێوه‌ی گرووپ گرووپ، به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا دابه‌شیان بكه‌نو كه به درێژایی سنووری سووریا و عێراق و ئوردن شۆڕ ده‌بێته‌وه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، عید كه‌ربولی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ده‌ڵێت: "داعش ناوچه‌كانی حوسه‌ینیات و حۆران و قه‌زفی خستۆته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه".
كه‌ربولی ده‌شڵێت: "چه‌كدارانی داعش له بیابانه‌كانی ئه‌نبار دابه‌ش بوونه و خاڵی سه‌ربازییان داناوه، هه‌ر پێگه‌یه‌ك 10 تا 15 چه‌كداری تێدایه و خاڵه‌كانیش 5 كیلۆمه‌تر له یه‌كترییه‌وه دوورن. چه‌كدارانی داعش ماتۆڕسكیل بۆ هاتووچۆ له‌نێوان ئه‌و خاڵه سه‌ربازییانه به‌كارده‌هێنن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، كه "شارۆچكه‌ی قائیمی هاوسنووری شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا له سه‌ر رووباری فورات، تووشی شڵه‌ژانی ئه‌منی بووه، چونكه ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به یه‌كجاریی له دێره‌زوور ده‌ربكرێن، ئه‌وا ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆ پارێزگای ئه‌نبار".
كه‌ربولی روونیكردۆته‌وه: "دوای له ده‌ستدانی دوا مۆڵگه‌ی داعش له پارێزگای دێره‌زووری سووریا، زانیاری هه‌یه، كه به‌غدادی و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌ره‌كانی هاتبنه بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، چه‌كدارانی داعش ئێستا له ناوچه‌ی (حوسه‌ینیات، حۆران و قه‌زف) كۆبوونه‌ته‌وه و شاره‌زایی ته‌واویان له ناوچه بیابانییه‌كانی پارێزگاكه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وان له خه‌ڵكی دیكه‌ش زیاتر شاره‌زای ئه‌و ناوچانه‌ن".