به ڤیدیۆ.. "مه‌سیح" گه‌یشته به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، پیاوێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات "مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌م"ه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی.
به گوێره‌ی وێبسایته عێراقییه‌كان، ئه‌و پیاوه ناوی (هاشم سه‌هم جه‌مه‌ر)ـه و خه‌ڵكی به‌غدایه، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت: "من یه‌سوع مه‌سیح كوڕی مه‌ریه‌مم، له عێراق ده‌ركه‌وتووم، ده‌ركه‌وتنیشم مایه‌ی ره‌حمه‌ته بۆ هه‌ردوو دنیا و هێنانی خێر و خۆشییه بۆ سه‌ر زه‌وی".
ئه‌و پیاوه ده‌شڵێت: "ده‌ركه‌وتنی من ده‌بێته هۆی رژانی به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌سه‌ر زه‌وی و كۆتاییهاتنی جه‌نگ و بوومه‌له‌رزه و تاوانكاری".
وێبسایتی (الغد پرێس)ی عێراقی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و پیاوه داوا له خه‌ڵك ده‌كات، به‌بێ جیاوازی ئایین، باوه‌ڕی پێ بهێنن و بۆ ئه‌وه‌ی "ئاشتی به‌رقه‌رار بێت".
تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق، هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی نه‌داوه.
ا. م