فایناڵی چامپیۆنزلیگ، گێمی یه‌كه‌می به خه‌مناكی و گریان تێپه‌ڕ كرد
گێمی یه‌كه‌می فایناڵی چامپیۆنزلیگ به گریانی دوو ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول كۆتایی هات، مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له مۆندیالیش له‌سه‌ر دروست بوو.
له خوله‌كی 31، سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید به توندی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ریه‌ككه‌وت و فیرعه‌ونه میسرییه‌كه‌ی ناچار كرد به‌هۆی ئازاری شانیه‌وه به گریانێكی زۆره‌وه یاریگه جێبهێڵێت.
پاشان له خوله‌كی 37 دانی كارڤاخاڵ به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی هه‌مان رووداو بوو، پێكان و ئازار ناچاری كرد به گریانه‌وه یاریگه چۆل بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی پێشووی كارڤاخاڵ دروستبووه.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیاش به‌خێرایی هه‌واڵێكی له باره‌ی سه‌ڵاح بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئیسكی شانه‌كانی سه‌ڵاح لێكترازابێت، میسر له مۆندیال به‌بێ سه‌ڵاح گه‌شتی رووسیا ده‌كات.