عێراق كه‌رتی پیشه‌سازی كه‌ركووك په‌كده‌خات

10 رۆژه‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركووك راگیراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق ماوه‌ی ده‌ رۆژه‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركووكی راگرتووه‌.

ئاریان عیسامه‌دیین گوته‌بێژی كارگه‌كه‌ رایگه‌یاند، به‌بیانووی بوونی چه‌ند نووسراوێكی ساخته‌ كه‌ له‌ كارگه‌كه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ماوه‌ی 10 رۆژه‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق كاركردنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركووكی راگرتووه.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌شێك له‌ به‌رپرسانی كارگه‌كه‌ش له‌ كاره‌كانیان دوورخراوه‌ته‌وه‌، داواشی له‌ به‌غدا كردووه‌ رێگه‌ به‌ ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ بدات، چونكه‌ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی چیمه‌نتۆ له‌ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و به‌شێكی گرنگه‌ له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی پارێزگاكه‌.

له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌، كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، به‌ هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ داگیركرا و تا ئێستاش بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ئاسایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

 

ا. م