حەشدی شەعبی ئامادەكاری بۆ شەڕ دەكات
K24 - كەركووك
حەشدی شەعبی لەئاھەنگێکدا بەئامادەبوونی سەرکردەکانیان 150 چەکداریان خولی مەشق و راھێنانیان تەواو کرد، خولی ئەو چەکدارانە ناوی "رۆڵەکانی عەقیدە" بوو کە ماوەی 120 رۆژ لەسەر ھەموو جۆرە چەکێک مەشق و راھێنانیان کردووە، سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەڵێت "ئەم چەکدارانە ئامادەکراون بۆ شەڕی داعش و دوای داعش، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش حەشدی شەعبی بە مەترسی دەبینی لەسەر ئایندەی کەرکووك.