باری كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

بەرزترین پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.

بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە باشووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی