داعشە بیانییەکان دەرگای واڵایان بۆ نەماوەتەوە

لە کەنەدا و بەریتانیاوە بۆ کامپێکی بێ ژیان

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی گوندی باغوز لە سووریا (دواین ناوچەی ژێر دەستی داعش) سەدان ژن و منداڵی بیانی داعش دەستگیر دەکرێن و لە کامپێکی سەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر کراون.

لە چەند هەفتەی رابردوو، 25 هەزار ئاوارە روویان لەو کامپە بە ناوی ئەلهول کردووە و جەنگی سڕینەوەی داعشیش لە سووریا لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە بەردەوامە.

ئەوان لە بارودۆخێکی دژواردان و نەخۆشی و سەختی ژیان تەنگی پێ هەڵچنیوون، زۆرێکیش لەو ژنە داعشە بیانییانە داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان دەکەن.

دایکی یەکێک لەو کچانەی لە بەریتانیاوە هاتە سووریا و پەیوەندی کرد بە رێکخراوی داعشەوە، داوا دەکات کچە دوو گیانەکەی بگەڕێندرێتەوە بەریتانیا و دەشڵێت، لەوە تێدەگات کە خەڵکی وڵاتەکەی بۆچی نایانەوێت کچەکەی لە سووریاوە بگەڕێتەوە.

شەمیمە تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ بوو کاتێک لەگەڵ دوو کچی دیکە، چوار ساڵ لەمەوبەر لە بەریتانیاوە بۆ جیهاد و شووکردن بە چەکدارانی داعش چووە سووریا، ئێستا 9 مانگە بە منداڵی سێیەمی دووگیانە و دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

دایکی شەمیمە کە لە رێگای رۆژنامەکان زانیوویەتی کچەکەی زیندووە و بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی گوتووە: "ئەوەی ئەو کردوویەتی، وێنای راستەقینەی ئیسلام نیشان نادات، بەڵام ئەو تەنها ١٥ ساڵ بوو کاتێک ئێرەی جێهێشت، داوای بەزەیی دەکەین".

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، شەمیمە دوو منداڵی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسی دوو هاوڕێکەشی نادیارە، مێردە داعشەکەشی بە ناوی یاگۆ رێیدیک دەستگیر کراوە.

ژنێکی دیکەش کە لە کەنەداوە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و بە گریانەوە داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی دەکات، دەشڵێت: "دەمزانی کە جەنگ هەیە لێرە، بەڵام نەم دەزانی ئەمانە هەمووی سیاسین".

دەشڵێت، لە سێ هەفتەی رابردوو بەردەوام جەنگ و بۆردومان هەبووە و خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە.

شەمیمە
شەمیمە

دایکی شەمیمە کە لە رێگای رۆژنامەکان زانیوویەتی کچەکەی زیندووە و بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی گوتووە: "ئەوەی ئەو کردوویەتی، وێنای راستەقینەی ئیسلام نیشان نادات، بەڵام ئەو تەنها ١٥ ساڵ بوو کاتێک ئێرەی جێهێشت، داوای بەزەیی دەکەین".

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، شەمیمە دوو منداڵی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسی دوو هاوڕێکەشی نادیارە، مێردە داعشەکەشی بە ناوی یاگۆ رێیدیک دەستگیر کراوە.

ژنێکی دیکەش کە لە کەنەداوە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و بە گریانەوە داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی دەکات، دەشڵێت: "دەمزانی کە جەنگ هەیە لێرە، بەڵام نەم دەزانی ئەمانە هەمووی سیاسین".

ئاماژە بەوەش دەکات، لە سێ هەفتەی رابردوو بەردەوام جەنگ و بۆردومان هەبووە و خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە.

هەسەدە ئێستا جەنگێکی سەختی چەکدارانی داعش دەکات و نزیکە دواین مۆڵگەیان خاپوور بکات، بەڵام چارەنووسی ئەو کچانەی لە لایەن رێکخراوەکە بۆ سێکس و مەرامی تایبەت فریودران، نا دیارە.

H.J