به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركياوه هاووڵاتييه‌كى هه‌رێمى كوردستان شه‌هيد بوو
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى بۆردومانى ئه‌مڕۆى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى سنوورى شاره‌دێى سيده‌كان، هاووڵاتييه‌كى هه‌رێمى كوردستان شه‌هيد بوو.
په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ فڕۆکە جەنگیيەکانی تورکیا ناوچه‌كانى مێرگەڕەش، بەرمیزە، چنارۆکە، گەلی رەش، کاڕەشک، کۆڕاوە و خواکوڕکیان لەدەڤەری برادۆست لەسنوری شارەدێی سیدەکان بەچڕی بۆردوومان کرد.
گوتيشى: له ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌دا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە و هاووڵاتیەک کەوتنە بەر بۆردوومانەکە و خاوەنی ئۆتۆمۆبێلەکە بەناوی ئينداد عوسمان ئارى برادۆستى لەدایکبووی ساڵی 1981 شه‌هيد بوو.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و هاووڵاتييه خێزاندارە و هێشتا نه‌زانراوه راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌دا چه‌ند بووه.