حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی تورکیا دەکات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رامبه‌ر ده‌ربڕینی ئاماده‌یی بۆ هاوكاریی و ناردنی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان له رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، سوپاسی تورکیا دەکات.
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بە زمانی تورکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی تویتەر بڵاویکردووەتەوەو نوسیوویه‌تی "سوپاسی تورکیا، ئافاد و مانگی سووری ئەو وڵاتە ده‌كه‌ین کە رایانگەیاندبوو ئامادەن هاوکاریی هەرێم بکەن لەدوای بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو کە هەرێمی کوردستانی هەژاند".
جگه له‌وه گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەفین دزەیی هەروەها سوپاسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کردووە کە ئاسایشی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانیان پارستووه.
سەفین دزەیی لە تویتەکەیدا ده‌ڵێت: ''سوپاسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە لە بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوودا ئاسایشی هاووڵاتییانیان پاراست. هەروەها سوپاسی تایبەتیی تورکیا، ئافاد و مانگی سووری ئەو وڵاتە دەکەم کە رایانگەیاندبوو ئامادەن هاوکاریی هەرێم بکەن. سوپاسگوزارین''.