ترەمپ: ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر كورد وێرانی دەكەین

"ناوچەیەكی ئارام لە سووریا دروست دەكەین"

K24 - ھەولێر

ترەمپ رایدەگەیەنێت، ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا لە رووی ئابوورییەوە وێرانی دەكەین. ئاشكراشی دەكات، ناوچەیەكی ئارام لە سووریا دروست دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە زنجیرە تویتێكدا لەبارەی كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا ئاماژە بەوە دەكات،  رووسیا و ئێران و سووریا، گه‌وره‌ترین سودمه‌ندی سیاسه‌ته‌ دوورمه‌وداكانی ئه‌ەمریكا بوون بۆ تێكشكاندنی داعش له‌ سووریا، و ئێمه‌ش سودمه‌ند بووین به‌ڵام ئێستا كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمانه‌ بۆ ئه‌مەریكا.

سەرۆكی ئەمەریكا، ھۆشداریش دەداتە توركیا "ئەگەر ھێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا، ئەوا لە رووی ئابوورییەوە وێرانی دەكەن، كوردەكانیش نابێ توركیا تووڕە بكەن".

ترەمپ ئاشكرای دەكات، ناوچەیەكی ئارام لە سووریا بە قووڵایی 20 میل دروست دەكەن.

ترەمپ ئاماژە بەوەش دەكات، كشانەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمەریكا لە سووریا دەستیپێكرد، ئەو ناوچە بچووكەی بەدەست داعشەوە ماوە، بە توندی لێیدەدرێت، ئەگەر داعش سەرھەڵبداتەوە، ئەوا جارێكی دیكە ھێرشی دەكەینەوە سەر.