چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌كه‌نداو چڕتر ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بۆ یه‌كه‌مجار سیسته‌مێكی نوێی به‌رگری كه درووستكراوی ناوخۆی ئێرانه، بۆ یه‌كێك له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی له ئاوه‌كانی كه‌نداو زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو گه‌یشتوونه‌ته لووتكه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌ر له چه‌ند رۆژێك سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكردبووه‌وه، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیان، مانۆره سه‌ربازییه‌كانیان له كه‌نداو فراوانتر كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانیان تێبینی زیادبوونی چالاكی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێرانیان له ئاوه‌كانی كه‌نداو كردووه و ئه‌و چالاكیانه تا گه‌رووی هورمز درێژ ده‌بنه‌وه، كه ئه‌و شوێنه رێڕه‌وێكی ستراتیژی ئاوییه بۆ كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و پێشتر سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی كردبوو.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی له حوسێن خانزادی، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، "دووباره دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، تاقیكردنه‌وه كه‌ناراوییه‌كانی سیسته‌می به‌رگری كورتمه‌ودای كه‌مه‌ند به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوون، سیسته‌می به‌رگری بۆ یه‌كێك له كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان زیادكرا، به‌م نزیكانه ئه‌و سیستمه ده‌خرێته سه‌ر كه‌شتیێكی دیكه‌ش".
ئاژانسه ئێرانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ناوی ئه‌و سیستمه نراوه "فالانكسی ئێرانی"، ئه‌مه‌ش وه‌ك لێچوونی له تفه‌نگێكی ئه‌لیكترۆنی درووستكراوی كۆمپانیای رایسۆنی ئه‌مه‌ریكی، كه توانای تێكشكاندنی مووشه‌كی دووژمنانی هه‌یه.
به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان و كۆت و به‌ندی به‌رده‌م هاورده‌كردنی چه‌ك له ده‌ره‌وه، ئێران به‌ره‌وپێشبردنی له پیشه‌سازی چه‌كی ناوخۆییدا كردووه، بۆئه‌وه‌ی پێداویستی خۆی له بواری سه‌ربازیدا دابین بكات و جار به‌جار به‌رهه‌می نوێی چه‌كه‌كانی ده‌خاته روو و بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌م چه‌كانه ده‌توانن سیستمه‌كانی به‌رگری رۆژئاواییه‌كان تێكبشكێنن.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و سزاكانی سه‌ر تارانى گه‌ڕانده‌وه، نێوانی تاران و واشنتن رۆژبه‌ڕۆژ گرژی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و رۆژانه به‌رپرسانی هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
H.B