منداڵێك ساڵانه 11 مليۆن دۆلارى له يوتيوب ده‌ستده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
منداڵێكى ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ، به هۆى نمايشكردنى يارييه‌كانييه‌وه له يوتيوب، ساڵانه 11 مليۆن دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌و منداڵه ناوى ريانه و چه‌ناڵێكى له يوتيوب هه‌يه و له نێوان مانگى حوزه‌يرانى 2016 تا حوزه‌يرانى 2017، توانيويه‌تى 11 مليۆن دۆلار په‌يدا بكات.
ئه‌و منداڵه به گوێره‌ى پۆلێنى گۆڤارى فۆربس، له ريزبه‌ندى هه‌شته‌مى ئه‌و كه‌سانه‌يه له ئاستى جيهان زۆرترين پاره‌يان له يوتيوب ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌و پاره‌يه له رێى ئه‌و رێكلامانه‌وه ده‌ستيكه‌وتووه، كه له ميانى گرته ڤيديۆكانيدا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌و منداڵه له ته‌مه‌نى 3 ساڵييه‌وه ئه‌و چه‌ناڵه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه و خێزانه‌كه‌ى خۆشحاڵن كه كوڕه‌كه‌يان توانيويه‌تى سه‌رنجى كۆمپانياكانى رێكلام رابكێشێت.
دايكى ريان، له قوتابخانه‌يه‌كى زانسته‌كان بووه و له كاره‌كه‌ى ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، كاتێك زانيويه‌تى هه‌ژمارى كوڕه‌كه‌ى داهاتێكى زۆرى هه‌يه خۆى بۆ ئه‌و كاره ته‌رخانكردووه.
ريان، زياتر له 10 مليۆن سه‌بسكرايبى له يوتيوب هه‌يه.
دايكى ده‌ڵێت، كاتێك سه‌يرى چه‌ناڵه‌كانمان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواى باش‌ترين ياريدا بگه‌ڕێين بيرمان كرده‌وه، بۆچى چه‌ناڵێكى تايبه‌ت به خۆى نه‌كه‌ينه‌وه.
گوتيشى: سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه يارى شه‌مه‌نده‌فه‌رى ليگۆ گرته‌ى ڤيديۆيمان بڵاوكرده‌وه و دواتر كاتمان بۆ كڕينى يارييه سه‌رنجڕاكێشه‌كان ته‌رخانكرد.
باوك و دايكى ريان، بڕێك له‌و پاره‌يه‌يان له هه‌ژمارێكى بانكى هه‌ڵگرتووه و تايبه‌تيان كردووه به خوێندنى له داهاتوودا.