فڕۆكه‌يه‌كى سيخوڕى ئيسرائيل تێكشكا

فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى ئيسرائيل له‌ جۆرى سكاى لارك له‌ ناو خاكى باشوورى لوبنان و هاوسنوورى فه‌له‌ستيندا تێكشكا.

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى ئيسرائيل له‌ جۆرى سكاى لارك له‌ ناو خاكى باشوورى لوبنان و هاوسنوورى فه‌له‌ستيندا تێكشكا.

فڕۆكه‌ى سكاى لارك، بێ فڕۆكه‌وانه‌ و كێشى سووك و هێواشه‌ و پێشكه‌وتووترين ئامرازى سيخوڕييه‌ له‌ ده‌ستى سوپاى ئيسرائيلدا.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ لايه‌ن ئيسرائيله‌وه‌ درووستده‌كرێت و بۆ چه‌ند وڵاتێكيش هه‌نارده‌ ده‌كرێت، له‌وانه‌ ئوستراليا و فه‌ره‌نسا و هه‌ر فڕۆكه‌يه‌ك نرخه‌كه‌ى په‌نجا هه‌زار دۆلاره‌.

كێشى ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ حه‌وت كيلۆگرامه‌ و درێژييه‌كه‌ى مه‌تر و نيوێكه‌ و پانى باڵه‌كانى سێ مه‌تره‌ و ده‌توانێت تا 3 كاتژمێر به‌ ئاسماندا بفڕێت و 40 كيلۆمه‌تر ببڕێت.