تره‌مپ داوا له نانسی پیلۆسی ده‌كات شه‌قامه چڵكنه‌كانی سان فرانسیسكۆ پاك بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی، سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی دیموكراتخوازه‌كانی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به ره‌فتاری نالۆژیكی تۆمه‌تبار كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیازه‌ی تره‌مپی ره‌ت كرده‌وه، كه رێگه به دابینكردنی تێچووی درووستكیردنی دیواری سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك ده‌دات.
له هێرشێكی توند له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ داوای له نانسی پیلۆسی كرد، شه‌قامه چڵكنه‌كانی سان فرانسیسكۆ پاك بكاته‌وه كه لێی ده‌ژیت.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "نانسی پیلۆسی به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیكی ره‌فتاری كرد و به‌شێوه‌یه‌ك به‌لای چه‌پڕه‌ویدا چووه، كه گومانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه ئه‌و به فه‌رمی كه‌سێكی توندڕه‌وی دیموكراتخوازه‌كانه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه تا ئه‌و راده‌ییه له چه‌پڕه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌ترسێت، هه‌موو كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه".
Nancy Pelosi has behaved so irrationally & has gone so far to the left that she has now officially become a Radical Democrat. She is so petrified of the “lefties” in her party that she has lost control...And by the way, clean up the streets in San Francisco, they are disgusting!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 20, 2019
هه‌روه‌ها تره‌مپ رووی قسه‌كانی له پیلۆسی كرد و دووپاتیكرده‌وه، "تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه لێره بین، پێویسته تۆ شه‌قامه چڵكنه‌كانی سان فرانسیسكۆ پاك بكه‌یته‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر پیلۆسی پێشنیازێكی تره‌مپی ره‌ت كردبووه‌وه، كه رۆژی شه‌ممه له تویتێكدا داوای كۆتاییهێنان به داخستنی حكوومه‌ت كردبوو، كه ماوه‌ی مانگێكه به‌رده‌وامه.
تره‌مپ له تویته‌كه‌ی پێشوویدا پێشنیازی كردبوو، پێویسته كۆنگرێس بڕێك پاره بۆ درووستكردنی دیواری سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك دابین بكات.
له به‌رامبه‌ریشدا پیلۆسی ئه‌و پێشنیازه‌ی تره‌مپی ره‌تكرده‌وه، چونكه هیچ پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی تره‌مپی له‌و پێشنیازه‌دا نه‌بینی، بۆئه‌وه‌ی له قه‌یرانی داخستنی دامودوزگاكانی حكوومه‌ت رزگاریان ببێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس دژایه‌تی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن، كه داوای دابینكردنی تێچووی درووستكردنی دیواره‌كه‌ی سه‌ر سنووری مه‌كسیكی كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بڕیارێك چه‌ندین داموده‌زگای حكوومه‌تی په‌كخستووه و زیاتر له 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
H.B