مۆساد كارگه‌یه‌كی مووشه‌كی ئێرانی له‌ عێراق ئاشكراكرد

ئیسرائیل: عێراق ده‌كه‌وێته‌ هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئێران

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/10/2018ـی رۆژنامه‌ی یسرائیل هیوم، له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌، ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ عێراق ده‌كه‌وێته‌ هێڵی رووبه‌ڕووبووه‌نه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئێران".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌، مۆساد ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ ئێران كارگه‌ی درووستكردنی مووشه‌كی بالیستی له‌ عێراقیش درووست ده‌كات نه‌ك ته‌نها سووریا و لوبنان.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "ئێران مووشه‌كی راده‌ستی هێزه‌ شیعییه‌كانی عێراق كردووه‌ و هاوكاریكردوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكی عێراقدا كارگه‌ی درووستكردنی مووشه‌ك دابمه‌زرێنن".

هه‌روه‌ه ده‌ڵێت "ئێران هه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌ی درووستكردنی مووشه‌ك هاوشێوه‌ی لوبنان، له‌ سووریا دوو به‌رامبه‌ر كردووه‌".