منداڵێكی دیكه‌ی ئێزدی له دۆزه‌خی داعش رزگار كرا
K24 - دهۆك:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان له دهۆك رایگه‌یاند، منداڵێكی ئێزدی، كه له ساڵی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له شنگال رفێندرابوو، له دۆزه‌خی ئه‌و ڕێكخراوه رزگار كرا.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، نووسینگه‌كه توانیویه‌تی منداڵێك به ناوی (ده‌روێش جاسم حه‌سه‌ن)، كه ته‌مه‌نی 16 ساڵانه و خه‌ڵكی گوندی وه‌ردییه‌یه، له سووریا رزگار بكات.
قائیدی دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، منداڵه‌كه له‌ناو خاكی سووریا و به هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رزگار كراوه.
قائیدی راشیگه‌یاند، نووسینگه‌كه‌یان به هاوكاریی كارمه‌ندان و خه‌ڵكانی دیكه‌ی خۆبه‌خش، له ساڵی 2014ه‌وه، له كۆی (6 هه‌زار و 417) رفێندرا‌و، توانیویانه (3 هه‌زار و 356) كه‌س له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، له ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن.
ئ. م