له سلێمانى سێ منداڵى خاوهن پێداويستى تايبهت له لايهن كهسوكاريانهوه فڕێ دهدرێن
K24 – سلێمانى:
مێردمنداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، دوای بەجێھێشتنی لەسەر شەقام و ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی سلێمانی لەلایەن شۆفێرێکی تاکسیيەوە، دەبرێتە خانەی کوڕان و لەوێ بەخێو دەکرێت.
پۆلیس و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیش داوا لەکەسوکارەکەی دهكهن، بێن بەدەمیانەوە و منداڵەکەیان ببنەوە.
تەنھا ئەم مێردمنداڵە خاوەن پێداویستی تایبەتە کەسوکاری بەجێيان نەھێشتووە، بەڵکو دوو خاوەن پێداویستی تایبەتی دیکەش بەجێھێڵراون و لەخانەی کوڕان لە لایەن ستافێکی تایبەتەوە بەخێو دەکرێن، بەخێوکردنیشیان دە ھێندەی منداڵێکی ئاسایی قورسايی لەسەر کارمەندان درووستکردووە.
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیش نایشارێتەوە کە بەھاوکاری خێرخوازان نەبێت ناتوانن بەباشی ئەرکی بەخێوکردنیان بگرنە ئەستۆ.