فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پێشمەرگە ئێزدییه‌كان و گروپێکی ئێزدی ناو حەشدی شەعبی رێككه‌وتنیان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشی شنگال هاتنی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ " پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە، لە ئەستۆی پێشمەرگەکانی ئێزدییە کە ژمارەیان 8 هەزار پێشمەرگەی ئێزدییە و فەرماندەیی شنگال پێکدەهێنن، بۆیه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەو پێشمەرگە ئێزدییانە و گروپێکی ئێزدی ناو حەشدی شەعبی، لەناو خۆیاندا ڕێککەوتوون کە شەڕ ڕوو نەدات و خوێن نەڕژێت و ئێزدییەکانی ناو حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری شنگال".