فوئاد حوسێن واژۆی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه كرد
K24 – به‌غدا:
ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق، فوئاد حوسێن، واژۆی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، مانگانه 68 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ناسر هه‌ركی تایبه‌ت به كوردستان24ی رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه بۆ هه‌ر مانگێك، بڕی 68 ملیار دیناری عێراقی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، وه‌ك مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
گوتیشی: له یاسای بودجه‌ی ئیتیحادیدا ئه‌و بڕه پاره‌یه له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه ته‌رخان كراوه.