22 پەنابەر لەناو بارھەڵگرێك گیانیان لەدەستدا

"ژن و منداڵ لەناو قوربانییەكان دا ھەن"

K24 - ھەولێر

لە توركیا بارھەڵگرێك وەرگەڕا و 22 پەنابەر كە لەناو بارھەڵگرەكە دابوون گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاند: "لە شارۆچکەی مەندەرەسی سەر بە پارێزگای ئیزمیری توركیا، بارهەڵگرێك وەرگەڕا کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو".

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی كە لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە: "22 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە".

ئەنادۆڵ ئەوەی خستووەتەڕوو: "بارهەڵگرەکە لە ئایدنەوە بەرەو ئیزمیر رۆیشتووە و لە شارۆچکەی مەندەرەس شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە".

ئاماژە بەوەشكرا: "لەدوای ئەوەی ئەو کەسانەی لە ناوچەکە بوون، هەواڵیان داوەتە لایەنە پەیوەندییدارەکان، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس، تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون".

ھ.م