ژماره‌ى دانيشتوانى كورد له مووسڵ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی كوردانی ناو شاری مووسڵ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت به تایبه‌تی دوای داگیركردنی شاره‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه.
چه‌ند دانیشتوویه‌كی كوردی شاری مووسڵ دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه رێژه‌ی كورد له شاری مووسڵ كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌شێكی دیكه‌شیان به رۆژ له مووسڵ كارده‌كه‌ن و به شه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى كورد له مووسڵ دواى ئه‌وه دێت له رابردوودا كورد به يه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كييه‌كانى شارى مووسڵ هه‌ژمار ده‌كرا.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئامارى پێكهاته‌كان له مووسڵ، كه به‌ريتانييه‌كان له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانيى ئاماده‌يان كردووه، ژماره‌ى كورد له مووسڵ 179 هه‌زار و 820 كه‌س بووه، جگه له 30 هه‌زار كوردى ئێزدى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به گوێره‌ى ئامارى عوسمانييه‌كان له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا كورد له مووسڵ 122 هه‌زار كه‌س بووه، ئێزدييه‌كانيش 10 هه‌زار كه‌س بوونه.