دوای 12 ساڵ ناوبژیوان باس له‌ رووداوه‌كه‌ی نێوان زیدان و ماتێرازی ده‌كات

هۆراسیۆ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌: من و یاریده‌ده‌ره‌كانم رووداوه‌كه‌مان نه‌بینی

هۆراسیۆ ئیلیزۆندۆ ناوبژیوانی یاریی فایناڵی مۆندیالی2006  له‌ نێوان فره‌نسا و ئیتاڵیا، بۆ یه‌كه‌مجار دوای 12 ساڵ باسی رووداوه‌كه‌ی نێوان زیدان و ماتێرازی ده‌كات.

هۆراسیۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت: له كاتی یارییه‌كه‌ بینیم ماتێرازی له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه‌ و سێ تا چوار مه‌تر لێمه‌وه‌ دوور بوو.

ناوبژیوانه‌ ئارجێنتینیه‌كه‌ ده‌شڵێت: بۆ دڵنیابوون له‌ رووداوه‌كه‌ چوومه‌ لای یاریده‌ده‌ره‌كانم، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چی روویداوه،‌ به‌ڵام هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ بێ ئاگابوون و رووداوه‌كه‌یان نه‌بینیوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌مجاره‌ چوومه‌ لای ناوبژیوانی چواره‌م و ئه‌و پێی گوتم كه‌ زیدان زۆر به‌خراپی لێدانێكی سه‌ری ترسناكی له‌ ماتێرازی داوه‌.

هۆراسیۆ: ده‌ڵێت دوای بینین و بیستنی رووداوه‌كه‌ به‌بێ دوو دڵی به‌ره‌و زیدان رۆیشتم و كارتی سوورم به‌روویدا به‌رز كرده‌وه‌.