خانمانی فره‌نسا هاوشێوه‌ی پیاوان ده‌یانه‌وێت ببنه پاڵه‌وانی مۆندیالی 2019
مارینێت پیشۆن، هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی فره‌نسا، به گه‌شبینی و تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكی مۆندیالی خانمانی 2019ـیه كه وڵاته‌كه‌ی میوانداریی ده‌كات و پێیوایه هاوشێوه‌ی پیاوانی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیالی 2018ـی رووسیا له‌سه‌ر ئاستی خانمانیش ببنه پاڵه‌وانی مۆندیال، ده‌شڵێت: ئاماده‌كارییه‌كی زۆر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له نێوخاكی خۆمان نازناوی مۆندیال به‌رز بكه‌ینه‌وه.
مارینێت پیشۆنی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، خۆشحاڵه كه به باشترین یاریزانی له مێژووی خانمانی فره‌نسا وه‌سفی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: من كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستم به یاریكردن كرد بۆ هه‌ر یارییه‌ك 150 فرانم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام جۆش و خرۆشی من بۆ یاریكردن و خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م له هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانێكی زیاتر بوو.
مارینێت پیشۆن هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات له ده‌ستپێكی ژیانی وه‌رزشی و منداڵی خۆی تووشی زۆر به‌ربه‌ست و ناخۆشی بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كۆڵی نه‌داوه و تا گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی شانازی پێوه ده‌كات.
پیشۆن ده‌ڵێت: له 1980 ده‌ستم به یاریكردن كرد، ئه‌وكات ته‌مه‌نم 5 ساڵان بوو، منداڵی ئه‌وكات له نێو كێڵگه و قه‌ڕاخ رووبار و زه‌لكاوه‌كان كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌برد، منیش به‌ختم هه‌بوو كاتێك به‌ڕێككه‌وت كه‌سانێك داوای یاری تۆپی پێیان لێكردم، منیش یه‌كسه‌ر پێم وتن ئاخر من كچم؟ ئایا ده‌توانم یاری له‌گه‌ڵ ئێوه بكه‌م؟ ئه‌وانیش به خۆشحاڵییه‌وه پێیان راگه‌یاندم كه گوێ به جۆری ره‌گه‌زه‌كان ناده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزش و یاری تۆپی پێم لا شرین بێت.
مارینێت پیشۆن له گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی خۆی په‌یوه‌ست به تۆپی پێ به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: له ته‌مه‌نی 16 ساڵی رێگه‌یان پێدام له‌گه‌ڵ تیپی كوڕان یاری بكه‌م، له نێو یاریگه به‌جۆرێك ده‌رده‌كه‌وتم و یاریم ده‌كرد ته‌نانه‌ت بێ ئاگا ده‌بووم كه من كچم و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌م هه‌مووی كوڕه.
مارینێت پیشۆن گوتیشی: زۆری نه‌برد كاتێك له سه‌رۆكی تیپی خانمانی یانه‌ی سان میمی فره‌نسی په‌یوه‌ندیم پێوه كرا و ده‌ستم به یاریكردن كرد و دوای ئه‌و رووداوه، ژیانێكی نوێی پیشه‌گه‌ری وه‌رزشی من ده‌ستیپێكرد.
مۆندیالی خانمانی 2019ـی فره‌نسا له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ به‌به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده ده‌ستپێده‌كات، فره‌نسا له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی كۆریای باشوور، نه‌رویج و نێجیریا یاری ده‌كات.