كه‌سوكاری شه‌هیدان به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی دڵخۆشن
K24- هه‌ولێر:
كه‌سوكاری شه‌هیدان پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن و بەر لە پەسندكردنەكە ترس ھەبوو كە دەستكاری مووچەی كەس و كاری شەھیدان بكرێت، بەڵام پرۆژەكە پەسندكرا و بەبێ ئەوەی دەستكاری ماف و شایستە داراییەكانی كەس و كاری شەھیدان بكرێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ندكرد، كه سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له سێكته‌ره ئیدارییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاندبوو و تا په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه، به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر سووربوونی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی كردووه‌ته‌وه.
H.B