دوا وشه‌ی خاشوقچی بڵاوده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی له‌دوا ساته‌كانی سه‌ره‌مه‌رگیدا له‌ناو قونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ، چه‌ندین جار زاراوه‌ی "ناتوانم هه‌ناسه بده‌م"ـی دووباره كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌ی راگه‌یاندووه، "ته‌واوی قسه‌كانی خاشوقچیم له دوا ساته‌كانی ژیانی خوێندووه‌ته‌وه، كه له تۆمارێكی ده‌نگییه‌وه وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر كاغه‌ز و له قسه‌كانیدا خاشوقچی ناوی كه‌سێك ده‌هێنێت، كه ناوی "عه‌قید ماهر موتریبه" و به خاشوقچی گوتووه: ده‌بی بگه‌ڕێیته‌وه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه‌شدا خاشوقچی پێی گوتووه: "ئه‌مه ناكرێت... كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێم ده‌كات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه خه‌دیجه جه‌نگیز، خۆشه‌وه‌یسته‌كه‌ی خاشوقچی له‌كاتی چوونه‌ژووری خاشوقچی بۆ ناو كونسوڵخانه‌ی سعوودییه له ئیسته‌نبوڵ، بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌دره‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كردووه و، دوای گومانكردن له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركاوه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گومانی خۆی له‌باره‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خاشوقچی پێیان رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به "سی ئێن ئێن"ـی راگه‌یاندووه، تائێستا ته‌نیا ئه‌و كورته تۆماره‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتادرانی توركیاوه وه‌رگێڕدراوه و ئاماده كراوه.
H.B