به ڤيديۆ.. منداڵێك له هێرشى چوار قرش رزگارى ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
منداڵێك له دوورگه‌ى ئه‌لباهاما به شێوه‌يه‌كى سه‌ير له هێرشى چوار ماسى قرش رزگارى ده‌بێت.
وێنه‌ى هێرشى قرشه‌كان و مه‌ترسى بۆ سه‌ر منداڵه‌كه له لايه‌ن فلاى كامێكه‌وه تۆمار كراوه.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێل بڵاويكردووه‌ته‌وه،
وێنه‌گره‌كه ناوى ئه‌رتيوم كاچينكۆيه و گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، كاتێك هه‌ستى به مه‌ترسييه‌كه كردووه، خێرا منداڵه‌كه‌ى له مه‌ترسى قرشه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌ويش به خێرايى له ئاوى كه‌ناراوه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.