ترەمپ هەڕەشەی تووند لە سعوودییە دەکات
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، سزای تووندی سعوودییە دەدەن ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە پشت دیارنەمانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسە سعوودییەکەوە بن.
ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پی فەرەنسی لە زاری سەرۆکی ئەمەریکاوە ئاشکرایکردووە: "واشنتن سزای تووندی ریاز دەدات ئەگەر بێت و بەرپرسانی سعوودییە لە پشت دیارنەمانی رۆژنامەنووسە سعوودییەکە بن".
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی کۆشکی سپی رایانگەیاندبوو کە ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی سعوودییە لە گفتوگۆدایە تاکو هۆکاری دیارنەمانی ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرا بکات.
جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی دیاری سعوودی، له رۆژی سێشهممهی رابردووهوه لە کونسوڵخانەی سعوودییە لە تورکیا بێسهروشوێن بووه و گوومانی ئهوه خراوهته پاڵ دهسهڵاتدارانی سعوودیه، ئهو نهیارهی دهسهڵاتهكهیان له ناو كونسوڵخانهكهدا كوشتبێت.
H.J