حكومه‌تى هه‌رێم: داوا له ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌ركى سه‌ر شانى خۆى له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا، كه به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى تاوانى كيميايبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ده‌ريكردووه، رايگه‌ياند، داوا له ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌ركى سه‌ر شانى خۆى له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات.
له په‌يامه‌كه‌يدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواشى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، "رێگه نه‌دات جارێكى دیكه تاوانێكى له‌و جۆره له هیچ شوێنێكى سه‌رزه‌مین دووباره ببێته‌وه".
ده‌قى په‌يامه‌كه
په‌یامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا
له سییه‌مین ساڵیادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین، به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كى قووڵه‌وه یادى ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه له ساوایان، منداڵان، ژنان، پیاوان، گه‌نجان و پیران ده‌كه‌ینه‌وه كه له ماوه‌ى ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێكدا سه‌رله‌به‌یانیى 16ى ئازارى 1988 بوونه قوربانیى دڕاندایه‌تیى یه‌كێك له هه‌ره ڕژێمه دكتاتۆرییه‌كانى مێژوو، له‌به‌ر هیچ شێتك نا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورد بوون.
له كاتێكدا تاوانى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید پێنج هه‌زار شه‌هیدى به‌دواى خۆیدا جێهێشت، نزیكه‌ى ده هه‌زار برینداریشى خسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تا ماون ژیانێكى پڕ له مه‌ینه‌تى بژین و له ژان و ئازار بترازێ، هیچ چێژێك له ژیان نه‌بینن و ببنه گه‌واهیى ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ى دژى مرۆڤ و سروشت و ژیان له‌به‌ر چاوى جیهان ئه‌نجام درا و ئه‌وسا كه‌س لێى نه‌هاته ده‌نگ، تاوانێك كه مه‌زلوومیه‌تیى گه‌لى كوردستان و دڕاندایه‌تیى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى به‌غداى به هه‌موو جیهان نیشان دا.
له‌م یاده سامناك و خه‌مناكه‌دا، دووپاتى ده‌كه‌نیه‌وه كه ئه‌وه‌ى له توانادا بێت بۆ خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه درێغى ناكه‌ین و جارێكى دیكه‌ش داوا له ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌ركى سه‌ر شانى خۆى له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ڕێگه نه‌دات جارێكى دیكه تاوانێكى له‌و جۆره له هیچ شوێنێكى سه‌رزه‌مین دووباره ببێته‌وه.
نه‌مرى بۆ شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان
16/3/2018