حكومەتی عێراق: لە چوارچێوەی دەستوور گفتوگۆکان لەگەڵ ھەرێم دەست پێدەکەین

بەغدا چاوەڕێی ھەولێر

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ئێستا ئێمە چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لە چوارچێوەی دەستوور.

 گوتیشی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت لە چوارچێوەی رێزگرتن لە دەستوور و یەکپارچەیی خاکی عێراق بێت.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەست بە گفتوگۆ بکەینەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە جاسم به‌یاتی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكردووە، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان  حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی دیاریكردنی خاڵه‌ ناكۆك و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێ ده‌كه‌ن.