حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كات متمانه له فوئاد مه‌عسووم وه‌ربگیرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 14/3/2018 یوسف كلابی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ی عێراق، داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ی به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌موو گه‌لی عێراق ناوبردووه".
كلابی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌لمێنرا ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی به‌ڕێوه نابات و به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كار ده‌كات، داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌م متمانه له فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرنه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بوودجه موڵكی هه‌موو گه‌له و ئه‌و ره‌فتاره (ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه) و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌ل".
رۆژی سێشه‌ممه 13/3/2018 ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند: "سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیاریداوه پرۆژه یاسای گشتی ساڵی 2018ـی عێراق بگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان كه رۆژی 3/3/2018 ده‌نگی له‌سه‌ر درابوو".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماردا ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه، ناردنه‌وه‌ی بۆ وردبینییه له رووی ناوه‌ڕۆك و لایه‌نی ده‌ستووری و یاسایی و دارایی، چونكه نزیكه‌ی 31 خاڵی تیدایه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانه".