وەزیرە سیخورەکەی ئیسرائیل زانیاری هەستیاری داوەتە تاران

K24 - هه‌ولێر:

لە ئایاری ئەمساڵدا، گۆنێن سێگیڤ، وەزیری پێشووتری وزە و ژێرخانی ئیسرائیل، بەتۆمەتی سیخوریکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکرا و زانیاری نوێی لەسەر ئاشکرا دەکرێت.

.بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، لە کاتی لێکۆڵینەوە لەو وەزیرەی ئیسرائیل دەرکەوتووە ، زانیاری وردی لەسەر چەندین بەرپرسی باڵا و فەرماندەی سەربازی ئیسرائیل بە تاران دراوە

تاران زانیاری هەستیار و وردی لەسەر چۆنیەتی هاتووچۆ، پاسەوان و هاوکارەکانی دەرەوەی وڵاتی ئەو بەرپرسانە لە رێگای ئەو وەزیرەوە وەرگرتووە، لەنێو ئەو بەرپرسانەش کە سیخوریان بەسەرەوە کراوە، دوو سەرۆکوەزیران، وەزیری ناوخۆ و چەند فەرماندەیەکی سەربازی ئیسرائیل.

ئیسرائیل ئێستا دڵخۆشە بەوەی ئەمەریکا نیازی هەیە سزاکانی سەر ئێران بگەڕێنێتەوە و هەژموونی تاران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبکاتەوە، دەستگیرکردنی ئەو سیخورەش جیا لە بێ متمانەیی و گرژی زیاتر هیچی دیکە لە نێوان ئەو دوو دوژمنە دێرینە سەوز ناکات.

H.J