شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه تانكێكی جیاواز ده‌ته‌قێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیان ده‌كات، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" زۆرجار رووداوی سه‌یریش رووده‌دات كه په‌یوه‌ندی به ته‌كتیكی شه‌ڕه‌وه هه‌یه.
پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی شه‌ڕڤانه‌كان ڤیدیۆی تێكشكاندنی تانكێكی جۆری "لیۆپارد"ـی توركیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێش چه‌ند رۆژێك به مووشه‌كێكی درووستكراوی ئێرانی ته‌قاندوویانه‌ته‌وه كه ناوی "تۆفانه".
به‌ڵام هه‌رچه‌نده مووشه‌كی تۆفان 1 ئامانجه‌كه‌ی خۆی به باشی پێكاوه، به‌ڵام سوپای توركیا هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه مووشه‌كه‌كه ئامانجێكی وه‌همی پێكابوو نه‌ك راسته‌قینه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ پاراستی تانك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان شێوازی جیاوازیان به‌كارهێناوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كان بدۆزنه‌وه، تانكێان له كه‌ره‌سته‌ی جیاواز درووستكردووه‌و هه‌وایان تێكردوون، كاتیكیش مووشه‌كیان به‌رده‌كه‌وێت زیانیان به‌رناكه‌وێت و شوینی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌یش ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌ر بۆیه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا یه‌كێك له مووشه‌كه تانكشكێنه‌كان، تانكێكی فوتێكراوی پێكاوه‌و به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕڤانه‌كه توڕه بووه كه مووشه‌كه‌كه‌ی ئاراسته‌ی تانكه‌كه كردبوو.
له رۆژی 20/1/2018ـه‌وه سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی غه‌فرین ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆ بكه‌ن و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به‌رگرییه‌كی توند ده‌كه‌ن.