هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سووریا جێده‌هێڵن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی كه له سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ھێزی زه‌مینی و ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگیی به ئاراسته‌ی سووریا خستووه‌ته رێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ھێزی زه‌مینی له رێگادان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له سووریا و پارێزگاریی له‌و كه‌شتیانه بكه‌ن كه بۆ ھێناوه‌ی سه‌ربازه‌كان چوون تا له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بیانپارێزن".
كۆمه‌ڵێك كه‌شتیی سه‌ر به هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی "كیراسارج" به سه‌دان سه‌ربازی مارێنز و ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ره‌وه به ئاراسته‌ی سووریا ده‌ڕۆن".
ئه‌وه له كاـێكدایه پێشتر هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، رايگه‌ياند، سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى به كشانه‌وه له سووريا كرد.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانييه‌كه، شۆن راين، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى به كشانه‌وه له سووريا كرد.
پێشتر توركيا رايگه‌ياندبوو، سوپاى ئه‌مه‌ريكا له ماوه‌ى 60 تا 120 رۆژدا به ته‌واوى له سووريا ده‌كشێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پێناگۆن)، له لێدوانيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى، رايگه‌ياند، "پرۆسه‌ى كشانه‌وه له سووريا ده‌ستيپێكردووه".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و لێدوانه، تا ئێستا خشته‌ى كاتيى بۆ كشانه‌وه‌ى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى ديار نييه.
ئه‌و به‌رپرسه راشيگه‌ياندووه، "كه‌لوپه‌له سه‌ربازييه‌كان له سوورياوه ده‌گوازرێنه‌وه".
به هۆى رێككاره ئه‌منييه‌كانه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى شێواز و كاتى كشانه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
كه‌ناڵى "سى ئێن ئێن"ـى ئه‌مه‌ريكايى له زارى به‌رپرسێكى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكاوه بڵاويكرده‌وه، "گواستنه‌وه‌ى چه‌كوچۆڵه سه‌ربازييه‌كان سه‌ره‌تاى كشانه‌وه‌ى سوپايه له سووريا".
ئه‌و به‌رپرسه‌ش، هيچ زانيارييه‌كى سه‌باره‌ت به ورده‌كارى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌رسته و چه‌كوچۆڵه سه‌ربازييانه ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له مانگى ديسه‌مبه‌رى 2018دا جيهانى شۆك كرد، كاتێك له رێگه‌ى تويتێكه‌وه بڕيارى پاشه‌كشێى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ئاشكرا كرد.
ره‌خنه‌گرانى ئه‌و بڕياره‌ى تره‌مپ، نيگه‌رانى ئه‌وه‌ن، كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا خزمه‌تى پلانى ئێران و رووسيا له سووريا بكات.
به‌شێكى ديكه له ره‌خنه‌گران، ئه‌و كشانه‌وه‌يه به خيانه‌تى ئه‌مه‌ريكا له كورد ناوده‌به‌ن.
ئه‌مه‌ريكا دڵنيايى ده‌دات
دواى بڕيارى كشانه‌وه‌كه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، له به‌ياننامه‌يه‌كدا بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكاى به "خيانه‌ت" و "وه‌شاندنى خه‌نجه‌رى خيانه‌ت له پشته‌وه" وه‌سفكرد.
به‌ياننامه‌كه‌ى هه‌سه‌ده له ئاستى ميديايى جيهانيدا گرنگى پێدرا و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مه‌ريكا بووه مايه‌ى نيگه‌رانى و بێزارى لاى دۆسته‌كانى ديكه‌ى واشنتن له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
بۆ راستتكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوكێشه‌يه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، گه‌يشته رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ى دۆسته‌كانى ئه‌مه‌ريكا له به‌رده‌وامى پشتيوانييه‌كان دڵنيابكاته‌وه.
پۆمپيۆ، دوێنێ پێنجشه‌ممه رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا له رێگه‌ى ديپلۆماسييه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، "دوايين سه‌ربازى ئێرانى له سووريا بكاته ده‌ره‌وه".
هاوكات، يه‌كشه‌ممه‌ى رابدروو، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن له ميانى سه‌ردانێكى بۆ ئيسرائيل، رايگه‌ياند، "كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا پێويسته هاوڕێك بێت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌رى به‌رگرى كردن له هاوپه‌يمانه‌كانمان".
دواى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ و پشتكردنه كورد له رۆژئاواى كوردستان، ژماره‌يه‌ك گه‌وره كاربه‌ده‌ستى ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، ده‌ستيان له‌كار كێشايه‌وه و رايانگه‌ياند، ناكرێت واشنتن پشت بكاته هاوپه‌يمانه كورده‌كانى، كه چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مه‌ريكا شه‌ڕى دژ به داعش و تيرۆر ده‌كه‌ن.
له ئێستادا نزيكه‌ى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكايى له سووريا بڵاوبوونه‌ته‌وه. به‌شێكى زۆرى ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ريكيانه سه‌رقاڵى مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) بوون، كه ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى بۆ شه‌ڕى دژ به داعش مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
پێشتر وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيمس ماتيس، له دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه.
له دواى درووستبوونى پرسيارى زۆر له‌سه‌ر داهاتووى هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كه، ئيداره‌ى تره‌مپ له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه، هاوكێشه‌كه راست بكاته‌وه و ده‌رفه‌ت نه‌دات به قۆستنه‌وه‌ى بۆشايى كشانه‌وه‌ى له لايه‌ن ئێران و رووسياوه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، توركيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى "هه‌ڕه‌شه له كورده‌كانى سووريا ده‌كات"، وه‌ك ئه‌وه‌ى جۆن بۆڵتن، ئاماژه‌ى پێكرد و بووه مايه‌ى توڕه‌يى توركيا.
بۆڵتن هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌ردانى توركياى كرد و له كاردانه‌وه‌ى ئه‌و لێدوانه‌يدا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا ئاماده نه‌بوو پێشوازى لێبكات.
توركيا ئاماده‌كارى بۆ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده ده‌كات و ئه‌وه‌ش كورده‌كانى ناچار كردووه، بانگهێشتى سوپاى سووريا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانيان و ئاسايشى سنووره‌كانيان له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا ده‌ستبه‌ر بكات.
له نوێترين پێشهاتيشدا، هه‌ردوو لايه‌نى ديمه‌شق و هێزه كوردييه‌كان ئاماژه به به‌رده‌وامى گفتوگۆى نێوانيان ده‌كه‌ن بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ده‌سه‌ڵاتى خۆجێيان له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات.
سه‌رچاوه: عربى بوست، فرانس24، RT