نێچيرڤان بارزانى و حه‌لبووسى پرسى ته‌واوكردنى كابينه‌ى حكومه‌تى عێراقيان تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد و هه‌ردوولا دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێكرد.
سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئێستا ماون و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌که تاوتوێ كران و هه‌روولا جه‌ختیان له گرنگیی ته‌واوكردنی و پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروستی سیاسی له عێراق كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كێشه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی ده‌ستوور گفتوگۆ كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیان له پێویستیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له داعش رزگاركراون، كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.