پارتی گۆڕانكارییه‌كانى ده‌ستپێكرد

K24 - هه‌ولێر:

پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕانكارییه‌كانی له‌ رێكخستنه‌كانی خۆی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێكرد.

به‌سام عه‌لی، كه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌رپرسی لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، پلانی پارتی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ پلانێكی درێژخایه‌نه‌و له‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌ش درێخی ناكات.

پێشتر له‌ باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان، سەرچاوەیەکی باڵا لە ناو پارتی ديموكراتى كوردستان بە (کوردستان24)ى راگەیاند، ژمارەیەک کادری گەنج بەرپرسیارەتی چەند لقێک وەردەگرن.

پارتی دوای بەدەستهێنانی (25) كورسى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، لە ئێستاوە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەستپێکردووە و سەرەتاش بە گۆڕانکارییەکان دەست پێدەکات.

بڕياره‌ له‌ كۆتايى مانگى ئه‌يلوولى داهاتوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

ا. م