پێنج هه‌زار مامۆستای گرێبه‌ست داوا ده‌كه‌ن بكرێنه هه‌میشه‌یی
K24 – هه‌ولێر:
پێنج هه‌زار مامۆستای گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان داوای دامه‌زراندنیان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌شێك له مامۆستایانی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییه‌تیان ئه‌نجامدا.
مامۆستايانى خۆپيشانده‌ر داوايان كرد، حكومه‌تى هه‌رێم دايان بمه‌زرێنێت و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شيان كرد، له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن.