په‌رله‌مانی عێراق ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر یادداشتی 60 په‌رله‌مانتار، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا.
یادداشته‌كه 60 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر كردووه و داوا ده‌كه‌ن، تا ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، كه نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت، ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه.
عادل نووری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان بیست و چوار رایگه‌یاند، كۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به سیستمی هه‌ژماركردنه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان و په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه، دوو مانگی پێویسته و ئه‌گه‌ریش ده‌ركه‌وت ساخته‌كارییه‌كی زۆر كراوه، ره‌نگه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
وێبسایتی "العربی الجدید"یش بڵاویكردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كردووه، دانیشتنه‌كه‌ش بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگیراوه.
پێشتریش مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كارێكی ناده‌ستوورییه و نه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات و نه "له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت".
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه، كه ته‌نها 8 رۆژ له ته‌مه‌نی ئێستای په‌رله‌مان ماوه و دوای 30 حوزه‌یران/ یۆنیۆ كاره‌كانی په‌رله‌مان كۆتایی دێت و حكوومه‌تی عێراقیش ده‌بێته حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر.
پێش چه‌ند رۆژێك دادگای فیدرالی، هه‌مواری یاسای ژماره 45ی ی ساڵی 2013ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سه‌ند كرد، كه تێیدا هاتووه ده‌بێت ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/ مایۆی رابردووی عێراق، به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.