نه‌مانی داعش له‌ڕووی جوگرافییه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، هێشتا له‌ڕووی جوگرافییه‌وه داعش له سووریا له‌ناو نه‌چووه و رووبه‌رێكی زۆری له شوێنه به‌رزه‌كان به‌ده‌سته‌وه ماوه.
له‌مباره‌یه‌وه روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ جه‌خت ده‌كاته‌وه، هێشتا 4 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی زه‌وی له به‌رزاییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌دمور و رۆژئاوای دێرزوو به‌ده‌ست رێكخراوی داعشه‌وه ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و رووبه‌ره‌ی به‌ده‌ست رێكخراوی داعشه‌وه ماوه، لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەبو رجمێن لە دەورووبەری تەدمور دەستپێدەكات تا رۆژئاوای پارێزگای دێرزوور درێژ ده‌بێته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، چەكداران لەو ناوچەیە ھێرش دەكەنە سەر ھێزەكانی حكوومەتی سووریا و میلیشیاكانی سەر بە حكوومەت، به‌و هۆیه‌شه‌وه لە مانگی ئادارەوە تا ئێستا به لایه‌نی كەم 69 سەربازی سوپای سووریا له‌و هێرشانه‌دا كوژراون.
دوێنێش روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "به‌هۆی چه‌ند هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریا و گرووپێكی چه‌كداری هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د له ناوه‌ڕاستی سووریا، له ماوه‌ی دوو رۆژدا 35 سه‌ربازی سووریا كوژراون".
هه‌رچه‌نده چه‌كدارانی داعش مانگی رابردوو ناوچه‌ی باغۆزی نزیك سنووره‌كانی عێراقیان له ده‌ستدا، كه به دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ناوده‌برا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له بیابانه دووره‌ده‌سته‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته خۆیان حه‌شارداوه و ناوبه‌ناو كرده‌ی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
روانگه‌ی سووری كه ئۆفیسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له بریتانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی داعش له چه‌ند رۆژی رابردوودا دژی سوپای سووریا ئه‌نجامیانداوه، به گه‌وره‌ترین كرده‌ی چه‌كداریی رێكخراوه‌كه داده‌نرێن له‌پاش له ده‌ستدانی باغۆز. له‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازیی سوپای سووریایان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، "هێرشه سه‌خته‌كه له ناوچه‌ی ئه‌لكوم له باكووری شاری ته‌دمووری شوێنه‌واریی له بیابانه‌كان ئه‌نجامدراوه و چه‌كدارانی داعش 15 سه‌ربازی سووری و ئه‌ندامانی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان كوشتووه".
له په‌یامێكدا كه رۆژی 19/4/2019 چه‌كدارانی داعش له رێگه‌ی ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یان بڵاویانكربووه‌وه، رایانگه‌یاندبوو: "له ناوچه‌ی سوخنه بۆسه‌یان بۆ هێزه‌كانی سوپای سووریا داناوه و له نیوان ته‌دموور و دێره‌زوور 20 سه‌ربازی سووری‌یان كوشتووه".
تا ئێستاش پێگه و ئاژانسه فه‌رمییه‌كانی هه‌واڵ، هیچ راپۆرتێكیان له‌باره‌ی كوژران و برینداربوونی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا له میانی ئه‌و ھێرشانه‌دا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
H.B