به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین هاووڵاتییه‌كی سنووری باڵه‌كایه‌تی گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی گوندی ناوه‌نده‌ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به ته‌نیا چووه‌ته شاخ، مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌زگای گشتی كاروباری مین به كوردستان24ی رایگه‌یاند، هاووڵاتی نه‌سروڵڵا رەسول خەڵكی گوندی ناوەنده، سەر بەقەزای چۆمان لەدایكبووی ساڵی 1976، دوای دیار نەمانی، کەمێك لەمەوبەر لە چیای هەڵگورد لەدیوی گوندە ژۆر بەر مین کەوتووە و گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و هاووڵاتییه باوكی 3 منداڵه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به ته‌نیا چووه‌ته شاخی هه‌ڵگورد و له‌وێ مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئێستاش کەسوکاری قوربانییه‌كه و ھاووڵاتیانی گوندەکە سه‌رقاڵی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌ن له شاخ.
H.B