جه‌نگی داعش منداڵانی عێراقی هاڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی یونسێف سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار منداڵ ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌ش ده‌كاته نیوه‌ی ژماره‌ی ته‌واوی ئاواره‌كانی ده‌ستی جه‌نگه‌كه كه 2.6 ملیۆن كه‌سن".
پیته‌ر هۆكینز، نوێنه‌ری یونسێف له عێراق ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی 4 ملیۆن منداڵی عێراقی به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه گیرۆده‌بوون و ناڵاندوویانه، هه‌ژاری و كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی چه‌ند ساڵی رابردووی وڵاته‌كه‌یش، زیانی زۆری له ره‌وشی منداڵان داوه".
هۆكینز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه، ئێستا یونسێف كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، له رووی یاساییه‌وه هاوكاریی ئه‌و منداڵانه بكات كه به گوومانی په‌یوه‌ندی و هاوسۆزییان بۆ داعش، ده‌ستگیركراون".
لای خۆیه‌وه گێرت كابیلێری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی یونسێف گوتوویه‌تی: "كرده توندوتیژییه‌كانی عێراق ته‌نها نه‌بوونه‌ته هۆی كوژران و شێواندنی منداڵان، به‌ڵكو بوونه‌ته هۆی وێرانكردنی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ماڵ و رێگاوبانه‌كان و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆریشیان درووستكردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌رده‌وامی گرژی و هێرشه‌كان له عێراق، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی ئاواره‌كان سه‌خت ده‌كات، هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی مانگی رابردوو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاندبوو.