بە پاساوی خواردنی گۆشتی مانگا هیندوسەکان موسوڵمانەکان دەکووژن

"لە چەند هەفتەی رابردوو 20 موسوڵمانیان کوشتووە"

K24 - ھەولێر:

لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی راجستان سەر بە وڵاتی هیندستان، گروپێک لە خەڵکی ناوچەکە، پیاوێکی مووسوڵمان بەپاساوی"بەقەچاخبردنی مانگایەک'' بە دار و بەرد دەکووژن.

خەڵکەکە، پیاوە موسوڵمانە 28 ساڵەکە و کەسێکی دیکە لە ناوچەیەکی نیمچە دارستانی دەبینن کە مانگایەکییان پێیە و بەو شوێنەدا گوزەر دەکەن، راستەوخۆ بە پاساوی بە قاچاخبردن و پاشان کوشتنەوەی مانگاکە، خەڵکەکە هێرشیان دەکەنە سەر و یەکێکیان دەکووژن و ئەو دیکەشیان هەڵدێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، لە چەند هەفتەی رابردوودا، 20 مووسوڵمانی ئەو ناوچەیە بەتۆمەتی خواردنی گۆشتی مانگا لە لایەن هیندۆسەکانەوە کوژراون.

بیروباوەڕی هیندۆسەکان وایە، نابێت مرۆڤ هەندێک جۆری ئاژەڵ بکووژێت، مانگاش یەکێکە لە ئاژەڵە پیرۆزەکان، ئەمەش وایکردووە کەمینە موسوڵمانەکان ببنە قوربانی ئەو بیروباوەڕە و بکوژرێن.

‌H.J