تادێت کۆرۆنا زیاتر بە تورکیادا بڵاودەبێتەوە
K24 – ههولێر:
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 188 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بۆ سێ هەزار و 258 کەس بەرزبووەوە.
تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ماوەیەکی کەم، ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو تێیدا بڵاوبووەوە، ئێستا 122 هەزار و 392 تووشبووی هەیە، ئەمەش بەرزترین رێژەیە، لە دەرەوەی ئەمەریکا و ئەوروپا.
هەروەها، 53 هەزار و 808 تووشبوو، لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
Reuters