پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ رۆژی شه‌ممه دواخرا
K24- هه‌ولێر:
دەنگدانی نهێنی لەسەر دیاریکردنی وادەی هەلبژاردنەکان لە پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و, زۆرینه‌ی فراكسیۆنە شیعەكانیش دواخستنی ھەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، 149 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌وه داوه كه ده‌نگدانه‌كه به‌نهێنی ئه‌نجام بدرێت، بۆیه زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان دژی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه هۆڵی دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشتووه و به نایاسایی وه‌سف كردووه و، دانیشتنه‌كه‌ش به‌هۆی شكانی نیسیابی یاسایی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
سەرچاوەیەكيش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەكۆبوونەوەیەكدا فڕاكسیۆنەكانی ھاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان بە ئەحراریشەوە، دواخستنی ھەڵبژاردنەكانيان بەھەموو شێوەیەك رەت كردۆته‌وه و، ئەو فڕاكسیۆنانە داواكارییەكییان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرزكردووەتەوە و, داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا دەكەن.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، هادی عامری فه‌رمانده‌ی رێكخراوی به‌در له لێدوانێكدا جه‌ختی كردۆته‌وه، پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن و، هیچ پاساوێك نییه بۆ دواخستنی.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لایه‌نه سوننەكان داوای دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان دەكەن و 155 واژۆشيان بۆ ئەو مەبەستە كۆكردۆته‌وه, چونكه سوننه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌مه ته‌ڵه‌یه‌كه شیعه‌كان بۆ ئه‌وانی داناوه و، ئه‌گه‌ر به‌ر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوننیه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا زیاتر له 2 ملیۆن و نیو هاووڵاتی سوننه له ئاواره‌ییدان، ئه‌وا سوننه‌كان ناتوانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و, ئه‌نجامه‌كانیش له قازانجی شیعه و زیانی سوننه ته‌واو ده‌بن. دواتریش دانیشتنه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كۆی ئه‌و 200 په‌رله‌مانتارانه‌ی له دانیشتنه‌كه‌دا مابوونه‌وه، ته‌نیا 123 كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدانه‌كه‌دا كرد، بۆیه ده‌نگه‌كان پووچه‌ڵ كرانه‌وه و نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه شكا و، دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش كه له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شدار بوون، تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی جیاوازییان نیشان نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگووباسه‌كانی كوردستان 24 رايگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه، له‌باره‌ی ره‌وایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ش گوتی، دادگای فیدراڵ ده‌توانێت ئه‌وه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئاخۆ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق یاساییه یاخۆد نا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌كاتی خۆیدا ده‌كاته‌وه و، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئه‌نجامی مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.