K24 - سلێمانی
بەھۆی بارینی بارانی زۆر و رژانی بۆ ناو رووباری سیروان، دانیشتوانی نزیك ئەو رووبارە ئاگادار دەكرێنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا قایمقامیەتی قەزای كەلار رایگەیاندووە: "بەبۆنەی هاتنی ئاوێکی زۆری باران لە سنووری دەربەندیخانەوە و رژانی بۆ نێو رووباری سیروان ئاستی ئاوی رووباری سیروان بەرزبووەتەوەو پێشبینی دەکرێت زیاتریش بکات، بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی کەلار ئاگاداری هاووڵاتیانی گەڕەك و ماڵەکانی نزیك لە چەمی سیروان دەکاتەوە ئاگادارو بەئاگابن و لە هەر حاڵەتێك راستەوخۆ تیمەکان ئاگادار بکەنەوە لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی تایبەت 115 بۆ ئەوەی بتوانرێت رێگە لە هەر زیانێك بگیرێت ئەگەر رووبدات".
ئەوە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە بەھۆی بارانی بەخوڕ لە ھەندێك ناوچە لافاو ھەستاوە و ئاستی ئاوی رووبارەكانیش بەرزبووەتەوە.
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار