قائیمقامی سۆران روونكردنه‌وه له باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كان ده‌دات
K24 - سۆران:
لەماوەی هەژدە کاتژمێردا ئەمە دووەمینجارە بوومه‌له‌رزه سنووری هەردوو قەزای سۆران و رواندز بگرێتەوە، كرمانج عیزه‌ت، قائیمقامی قه‌زای سۆرانیش روونكردنه‌وه له باره‌یانه‌وه ده‌دات.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی كرمانج عیزه‌ت، كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ولێر، به‌دواداچوونییان بۆ كردووه و ده‌ركه‌وتووه، بومه‌له‌رزه‌كه جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ بومه‌له‌رزه‌كانی دیكه و ده‌ڵێت: " بومه‌له‌رزه‌كه ته‌نیا 10 كیلۆمه‌تر قووڵ بووه له ناخی زه‌وی و چه‌قه‌كه‌شی 12 كیلۆمه‌تر له باكووری شاری سۆران بووه".
قائیمقامی سۆران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بوومه‌له‌رزه‌كه "ده‌نگێكی له شێوه‌ی ته‌قینه‌وه له‌گه‌ڵ بووه و هێزه‌كه‌ی 3.2 بووه به پێی پێوانه‌ی رێخته‌ر".
قائیمقامی سۆران ئاشكراشی ده‌كات، روودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه له كاتێكدایه، كه شاره‌كه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌رزه‌ی گشتی نییه.
له دوێنێ شه‌وه‌وه دوو بوومه‌له‌رزه سنووره‌كانی هه‌ردوو قه‌زای سۆران و رواندزی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به هێزه‌ی 3.2 پله بووه به پێوانه‌ی رێخته‌ر و ئه‌وه‌ی دوومیشیان 4 پله بووه، تا ئێستاش هیچ زیانێكی گیانییان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
شاری سۆران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و به دووری 115 کیلۆمەتر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگاكه.
ئ. م