بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگاری بێت وه‌ك تیرۆرست خۆی ده‌رخست
K24- هه‌ولێر:
بزنسمانێكی توركیا بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه، به هاوژینه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن"ـه، كه له دیدی حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌وه رێكخراوێكی تیرۆریستییه.
خه‌یری ئۆغۆر، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی هاورده‌كارانی جلوبه‌رگی ئاماده‌كراو، بیری له داڕشتنی پلانێك بۆ جیابوونه‌وه له "هیبیش"ـی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرده‌وه و، بڕیاریدا به‌درۆ به هاوسه‌ره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، كه ئه‌و ئه‌ندامی رێكخراوی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌نه، كه رێكخراویێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له توركیا و، حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره په‌نجه‌ی تۆمه‌تی كوده‌تای ته‌ممووزی ساڵی 2016 بۆ ئه‌و رێكخراوه درێژ ده‌كات.
ئۆغۆر بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر بكرێت، ئه‌وا خانه‌واده‌كه‌ی ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر گرنگی جیابوونه‌وه‌یان رازی بكات. ئه‌وه‌ی كه روویدا له‌كاتێكدا بوو، كه سامانی ئه‌و خانه‌واده‌یه له‌ماوه‌ی 29 ساڵی ژیانی هاوسه‌رێتیان گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 200 ملیۆن لیره‌ی توركی، كه ده‌كاته زیاتر له 49 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دوای رازیبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یان، ئه‌و بزنسمانه توركه هاوسه‌ره جیابووه‌كه‌ی رازی كرد كه له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی بچنه شاری ئۆرلاندۆ له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش وه‌ك گرنگییه‌كی حه‌تمی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له مه‌ترسی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه.
دوای كۆچكردنی خێزانه جیابووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، ئۆغۆری بزنسمان راسته‌وخۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له توركیا كرد، كه پێشتر به نهێنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه.
پاش ئاشكرابوونی پلانه‌كه، هاوسه‌ری پێشووی ئۆغۆر، به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری و زڕاندنی متمانه‌ی نێوانیان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت لێی جیا بێته‌وه، له‌دادگا سكاڵای له‌سه‌ر ئۆغۆر تۆماركرد و، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی هه‌به‌ر تورك "HaberTürk"ی توركیا، دادگا بڕیاریدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆغۆردا بكات و هیچ ده‌رفه‌تێكی راكردن له‌و دۆسیه‌ی بۆ نه‌هێشتۆته‌وه.
H.B