سلێمانى پێويستى به 200 بيناى قوتابخانه هه‌يه
K24 – سلێمانى:
به‌شێك لە قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی مێژووی درووستكردنیان بۆ نزیکەی سەدەیەک له‌مه‌وبه‌ر دەگەڕێتەوە، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان تا ئێستاش پرۆسه‌ی خوێندنیان تێدا به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌هۆی كۆنی و شه‌قار شه‌قار بوونی دیواری بیناكانەوە ترس و نیگه‌رانی له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانیش دروستكردووه, مامۆستايان داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای قوتابخانه‌كان، پێداویستییه‌كانی خوێندنیش بۆ قوتابیان دابین بكات.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی دا 1748 قوتابخانه هەیە، کە 470 قوتابخانه‌يان دوو دەوام و سێ دەوامیان تێدا دەکرێت, جگە لە کۆنی بیناکان، كێشه‌ی نەبوونی پێداویستییه‌كان خوێندنیشیان هه‌یه. بە وتەی بەرپرسانی پەروەردەش بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و بوونی کەشێکی له بار بۆ خوێندن و فێربوون پێویستیان بە 200 بینای تر هه‌یه تا بتوانن سیستمێکی پەروەردەیی گونجاوی سەردەمیانە بەڕێوەبەرن.