هه‌ده‌په گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كات
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا هه‌ر ده‌نگێكی دژی ئاكەپە و مه‌هه‌په خزمه‌ت به ئاشتی ده‌كات.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌لی، لە كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی پارته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، كە له 31ی ئادار بەڕێوە دەچێت، ته‌نیا هه‌ڵبژاردن بۆ شاره‌وانییه‌كان ناكەین، به‌ڵكو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئاكەپە و مه‌هه‌په‌ش یه‌كلاده‌كاته‌وه".
جه‌خیشی كرده‌وه، ئاكەپە و مه‌هه‌په شه‌ڕیان دژی كۆمه‌ڵگه راگه‌یاندووه، بۆیه پێویسته گورزێكی كوشنده‌یان به‌ربكه‌وێت.
بڕیارە 31/3/2019 ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەبچێت. بۆ ئەو ھەڵبژاردنەش هەدەپە و حەوت پارت و لایەنی باکووری کوردستان، رێککەوتوون، كە ھەموویان پشتیوانیی لە كاندیدەكانی ھەدەپە بكەن.