هۆشداری له یه‌كگرتنی سێكوچكه نه‌یاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هۆشداری له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ك ده‌دات له نێوان موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ هادی عامری و نووری مالیكی، كه به سێكوچكه نه‌یاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراق.
به‌شی عه‌ره‌بی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌یمس جێفری، كه له ماوه‌ی ساڵانی 2010 تاكو 2012 باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق، رایگه‌یاندووه، هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك نییه له عێراق كه پشتیوانی له ئه‌مه‌ریكا بكات و سه‌ركه‌وتوو بێت.
جێفری ده‌شڵێت: "ئه‌و سێ سه‌ركرده شیعییه‌ی زۆر نه‌یاری ئه‌مه‌ریكان، سه‌در و عامری و مالیكین، كۆی كورسییه‌كانیشیان له په‌رله‌مان ده‌گاته 120 كورسی و ئه‌گه‌ری زۆره سوود له‌و هه‌ژموونه وه‌ربگرن و كوتله‌ی گه‌وره بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق درووست بكه‌ن".
ئه‌و وێباسیته بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، دینیز ناتالی، توێژه‌ر له زانكۆی به‌رگری نیشتمانی ده‌ڵێت: "بۆ من سه‌ركه‌وتنی لیستی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ناخۆشترین هه‌ڵوێسته، ئه‌و هێزه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و میلیشیایانه ده‌كات كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات".
ناتالی ده‌شڵێت: "به‌لای كه‌مه‌وه سه‌در به كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانی عێراقی داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كردووم ئه‌و رۆڵه‌یه كه فه‌تح له داهاتووی عێراق ده‌یبێت".
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، پێی ناوه‌ته قۆناخی نوێ و راپۆرته میدیاییه‌كانیش باس له نزیكبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی سائیرونی سه‌در و نه‌سڕی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن.
ا. م